بەرهەمهێنانی كارەبای وێستگەی هەولێر و چەمچەماڵ بۆ ماوەی 72 كاتژمێر ڕادەوەستێت

04:30 - 15/10/2018
کوردستان

وەزارەتی كارەبا هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی دوو بۆ سێ‌ رۆژ كارەبای نیشتیمانی نادرێت بە هاوڵاتیان.

لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی كارەبای هەرێم، هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە لە ڕۆژی هەینی داهاتوە كۆمپانیای داناغاز بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و بەستنەوەی بۆرییەكانی غازی سروشتی، بەوهۆیەوە بۆ ماوەی 48 تا 72 كاتژمێر بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەردوو وێستگەی هەولێر و چەمچەماڵ ڕادەوەستێت و پێدەچێت لەو ماوەیەدا كارەبا نەبێت یان بەشێوەی پچڕ پچڕ بدرێت بە هاوڵاتیان.

ڕاگەیەنراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە دوای جێبەجێكردنی پرۆسەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز كاریگەری باشی لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا دەبێت و هەوڵیش دەدەن پرۆسەكە كەمترین كاریگەری لەسەر هاوڵاتیان هەبێت.

1335 جار خوێندراوەتەوە