كارمەندانی پاكردنەوەی نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە: زیاتر لە 90 رۆژە موچەمان پێنەدراوە
ژمارەیەك لە كارمەندانی پاكردنەوەی نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە لە دژی پێنەدانی موچەكانیان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە گردبونەوەو وەك خۆیان دەڵێن: زیاتر لە 90 رۆژە موچەیان پێنەدراوە.
هاوكات بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجەش بۆ كۆتایهێنانی ناڕەزایەتی كارمەندان بە زارەكی بەڵێنی ئەوەی پێدان كە هەفتەی داهاتو موچەیان پێبدرێ.
1843 جار خوێندراوەتەوە