نۆرەگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ بەنزین لە شەواندا قەدەغە کرا و سەرپێچیکاران سزادەدرێن

KNN : Kurdish News Network
01:57 - 30/08/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڕیاریدا ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەبەردەم بەنزینخانەکان بەمەبەستی نۆرەگرتن لە شەواندا قەدەغە بکات و هۆشداریی سزادانیش دەداتە سەرپێچیکاران.

 

بەپێی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر کە ئاراستەی گشت هاووڵاتییان کراوە، ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەپێش بەنزینخانە، شەقام و کۆڵانەکاندا بۆ نۆرەگرتنی بەنزین ڕۆژێک پێش دابەشکردنی، بەتایبەتی لە کاتی شەواندا، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری دەداتە شۆفێران، لە حاڵەتی پابەندنەبوون و سەرپێچیکردندا، ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆوە تۆماردەکرێن و سزای دارایی (پێبژاردن)یان بۆ دەنووسرێت. لە کۆتاییشدا داوا لە هاووڵاتییان کراوە بە هیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ نۆرەگرتن لە شەقام و کۆڵانەکاندا ڕانەگرن و بەجێی نەهێڵن.

140 جار خوێندراوەتەوە