هێزی دەریایی
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا توانیویانە
کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز بکەن و ڕێڕەوەکانی هاتووچۆ تاڕادەیەکی باش بکەنەوە، بەجۆرێک
توانای هاتووچۆی کەشتییەکان گەیشتووەتە 50٪ی ئاستی پێش شەڕ.
بەپێی
بەیاننامەکە، ئەو کەشتییانەی دەیانەوێت بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕن، دەبێت پابەندی
ڕێکارە ئەمنییەکان بن و مۆڵەتی پێویست لە هێزی دەریایی سوپای پاسداران وەربگرن.
لە بەشێکی
دیکەی بەیاننامەکەدا، سوپای پاسداران هۆشداری توندی داوەتە ئەمریکا و جەختی
کردووەتەوە کە "بیانییەکان هیچ پشکێکیان لەو ناوچەیە و گەروی هورمزدا
نییە".
هێزەکە
ڕایگەیاندووە هەر جۆرە "سەرکێشییەک" یان دەستێوەردانێک لەلایەن سوپای
ئەمریکاوە لە دیاریکردنی ڕێڕەوی هاتووچۆ، جگە لە وەڵامی کوشندە، دەبێتە هۆی
تێکچوونی پرۆسەی کردنەوەی گەرووەکە و زیان گەیاندن بە بەرژەوەندیی ئەو وڵاتانەی کە
لە گەرووی هورمز کەڵک وەردەگرن.
67 جار خوێندراوەتەوە