عێراق؛ لەپارێزگاكانی زیقار و موسەنا خۆپیشاندان بەرێوەچوو

KNN : Kurdish News Network
05:14 - 09/09/2018
عێراق
+
-

پاش هێوربونەوەی دۆخی پارێزگای بەسرە ئەمرۆ لە هەر دوو پارێزگای موسەنا و زیقار لەباشوری عێراق خۆپیشاندان بەرێوەچوو.

خۆپیشاندەرانی شاری ناسریە هاوشێوەی خۆپیشاندەرانی بەسرە داوای دابینكردنی خزمەتگوزاری و دابینكردنی هەلی كارو روبەڕوبونەوەی دیاردەی گەندەڵیان كرد.

هاوكات لەشاری سەماوەی ناوەندی پارێزگای موسەناش  دەیان كەس لەدانیشتوانی ئەوشارەخۆپیشاندانیان ئەنجامدا و جگە لە داواكاری بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری داوایانكرد رۆلی دیوانی چاودێری دارایی كارا بكرێت و گەندەڵكاران روبەروی یاسا بكرێنەوە.

بەرێوەچونی خۆپیشاندان لەو دوو  پارێزگایەی باشوری عێراق لە كاتێكدایە چەندرۆژی رابردوودا لەپارێزگای بەسرە خۆپیشاندانی بەرفراوان بەرێوەچوو.

870 جار خوێندراوەتەوە