عەلی ئەکبەر
ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، هۆشدارییەکی توند دەداتە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕایدەگەیەنێت، جووڵەکانی ئەو وڵاتە ناوچەکە
بەرەو ئاگر و ئاڵۆزییەکی گەورە دەبەن، هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە "بەرەی
مقاوەمە" لە بەرامبەر پێشهاتەکاندا دەستی لەسەر پەلەپیتکەیە.
ویلایەتی لە
نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە و هەڵوێستی ئەمریکا، ئاماژەی
بەوە کرد، داننانی زارەکی بە هەڵوەشاندنەوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە ڕاستەوخۆ
دەکەوێتە ئەستۆی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەرپرسیارێتییەکەی
هەڵدەگرێت.
لە بەشێکی
دیکەی قسەکانیدا، ڕاوێژکارەکەی عەلی خامنەیی هۆشدارییەکی توندی دا لەوەی کە بەرەی
مقاوەمە لە بەرامبەر ئەو سەرکێشییانەی لە ناوچەکەدا دەکرێن بێدەنگ نابێت و
ڕایگەیاند، بەتەواوی ئامادەن و دەستیان لەسەر پەلەپیتکەیە بۆ هەر ئەگەرێک.
37 جار خوێندراوەتەوە