کۆشکی ئێلیزێ ڕایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، گوێی لە دەنگی هیچ تەقینەوەیەک نەبووە و سەرباری ڕووداوەکان، درێژە بە سەردان و دیدارەکانی لەو وڵاتە دەدات.
ئەم ڕوونکردنەوەیەی سەرۆکایەتی فەڕەنسا دوای ئەوە دێت، کە سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، دوو تەقینەوە لە نزیک هۆتێلی (فۆر سیزنز) لە دیمەشقی پایتەخت ڕوویانداوە کە شوێنی مانەوەی ئیمانوێل ماکرۆن بووە.
بەپێی زانیاریی ئەو سەرچاوانە، کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکی فەڕەنسا 15خولەک بەر لە ڕوودانی تەقینەوەکان هۆتێلەکەیان جێهێشتبوو.
49 جار خوێندراوەتەوە