تەقینەوەکانی دیمەشق 18 برینداریان لێکەوتەوە، یەکێکیان جێگری وەزیری گەشتوگوزارە

KNN : Kurdish News Network
11:47 - 07/07/2026
جیهان
+
-

میدیای فەرمی سوریا بڵاویکردەوە، لە تەقینەوەکانی ئەمرۆی دیمەشق 18 کەس برینداربوون، کە یەکێکیان جێگری وەزیری گەشتوگوزارە.

 

ئەمڕۆ دوو تەقینەوە لە نزیک شوێنی مانەوەی ئیمانوێل ماکرۆن لە دیمەشق روویاندا، وەک میدیای فەرمی سوریا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆیەوە 18 کەس برینداربوون، کە چوار کەسیان کارمەند و ئەفسەری هێزە ئەمنییەکانن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرەج قەشقوش جێگری وەزیری گەشتوگوزار یەکێکە لە بریندارەکان. یەکێک لە تەقینەوەکان لە نزیک بینای وەزارەتی گەشتوگوزاری سوریا روویداوە.

 

کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ماکرۆن 15 خولەک بەر لە تەقینەوەکە هۆتێلەکەیان جێهێشتبوو، لەو رووەوە کۆشکی ئێلیزێ باسی لەوەکردووە، کە ماکڕۆن لە کاتۆ رۆیشتنی بەرەو کۆسکی سەرۆکایەتی سوریا و کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع گوێی لە دەنگی هیچ تەقینەوەیەک نەبووە و سەرباری تەقینەوەکان درێژە بە دیدارەکانی دەدات لە سوریا.

52 جار خوێندراوەتەوە