دۆناڵد ترەمپ دۆسیەی حزبوڵڵا ڕادەستی سوریا دەکەم

KNN : Kurdish News Network
05:45 - 21/06/2026
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، سەرقاڵی تاوتوێکردنی تەسلیمکردنی دۆسیەی حزبوڵڵای لوبنانییە بە حکومەتی سوریا. ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی هەواڵی "فۆکس نیوز" ڕایگەیاند، دەیەوێت ڕۆڵێکی فراوانتر بە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا، بدات لە مامەڵەکردن لەگەڵ حزبوڵڵادا

 

سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکە لەوەی فەرمان بە ئەحمەد شەرع بکات بچێتە باشووری لوبنان، بەوپێیەی پێیوایە "کاری وردتر" لەو بوارەدا ئەنجام دەدات

 

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا، ترەمپ نیگەرانی و بێزاری خۆی لە ئاستی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل دژی حزبوڵڵا نیشاندا و ڕەخنەی ڕاشکاوانەی لە شێوازی کارکردنی سوپای ئیسرائیل گرت، بەو پێیەی بە بڕوای ئەو، سوپای ئیسرائیل "ناتوانێت بێ وێرانکردنی باڵەخانەکان هیچ ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام بدات

54 جار خوێندراوەتەوە