کەی ئێن ئێن هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز ڕادەگەیەنێت

KNN : Kurdish News Network
06:18 - 08/06/2026
کوردستان
+
-

 KNN پرسەنامەیەکی فەرمی بەبۆنەی کۆچی دوایی کتوپڕی میدیاکار و پەیامنێری لێهاتوو (هەڵکەوت عەزیز) بڵاوکردەوە.

هەواڵ: KNN

 بە بۆنەی کۆچی دوای هەڵکەوت عەزیز پەیامنێرو بەرپرسی نوسینگەی کەناڵی ڕوداو لە شاری بەغددا، KNN  پەیامێکی هاوخەمی بۆ کەس و کارو هاوڕی و هاوپیشەکانی بڵاو کردەوەو لە پەیامەکەدا  هاتوە سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان   ئاراستەی خێزان و بنەماڵەی کۆچکردوو، وە تۆڕی میدیایی ڕووداو و سەرجەم ڕاگەیاندنکارانی کوردستان دەکەین،  لە خوای گەورە داواکارین  ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی بە کەسوکار و هاوپیشەکانی ببەخشێت.

 

دەقی پرسەنامەکەی کەی ئێن ئێن بە هۆی کۆچی دوای رۆژنامەنوس هەڵکەوت عەزیز

 

پرسەنامە

بەداخ و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی میدیاکار و پەیامنێری لێهاتو و کارساز (هەڵکەوت عەزیز)ـمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی قوڵی خۆمان ئاراستەی خێزان و بنەماڵەی کۆچکردو، تۆڕی میدیایی ڕوداو و میدیاکارانی کوردستان دەکەین.

لە خوای گەورە داواکارین دڵنەوایی بە هەمو لایەک ببەخشێت و ڕۆحی خوالێخۆشبو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

انا لله وانا الیه راجعون

169 جار خوێندراوەتەوە