وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی ڕاگەیاند
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، دوای کردنەوەی جارێکی دیکەی ئاسمانی عێراق، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بەپێی خشتە دیاریکراوەکان دەستیان پێکردەوە
پێشتریش، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق ڕایگەیاندبوو، ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا لە سەرجەم فڕۆکەخانەکان کراوەتەوە و جوڵەی ئاسمانی بەپێی ڕێکارە کردارییە پەسەندکراوەکان دەستی پێکردووەتەوە
56 جار خوێندراوەتەوە