سەرۆکی ئەمریکا
دەڵێت، بە شێوەی کاتی و لەپێناو هاتنەئارای رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئێران
ئۆپەراسیۆنەکەیان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز راگرتووە.
دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە داواکاریی پاکستان و چەند وڵاتێکی دیکە
و ئەو "سەرکەوتنە سەربازییە گەورانەی" لە هەڵمەتەکانیان دژی ئێران
بەدەستیان هێناوە، بڕیاریانداوە بە شێوەیەکی کاتی پڕۆژەی ئازادی (جووڵەی
کەشتییەکان لە گەرووی هورمز) ڕابگرن، ئەوەش بەمەبەستی دەرفەتدان بە واژۆکردنی
ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ تاران.
ترەمپ لە
بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشکەوتنی گەورە بەدیهاتووە بۆ گەیشتن بە
ڕێککەوتنێکی گشتگیر و کۆتایی لەگەڵ نوێنەرانی ئێران، بۆیە هەردوولا ڕێککەوتوون
لەسەر ئەوەی پڕۆژەی ئازادی بۆ ماوەیەکی کورت ڕابگیرێت، بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا
ڕێککەوتنەکە کۆتایی دێت و واژۆ دەکرێت یان نا.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیشی لەوە کردووەتەوە،
سەرەڕای ئەم هەنگاوە، بەڵام ئابڵوقەکان بە تەواوی کاریان پێدەکرێت و وەک خۆیان
دەمێننەوە.
213 جار خوێندراوەتەوە