وەزارەتی ناوخۆ ڕێکاری توند بەرامبەر زێدەڕۆکاران دەگرێتە بەر و دەسەڵاتی تەواو دەداتە پارێزگارەکان

KNN : Kurdish News Network
07:59 - 04/05/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی زێدەڕۆیی توندتر دەکات و دەسەڵاتی تەواو دەداتە پارێزگارەکان بۆ سزادانی ئەو کەسانەی ژینگە دەشێوێنن، هاوکات بڕیار دراوە ئەزموونی لێژنە تایبەتەکانی هەولێر بۆ ڕێگری لە زێدەڕۆیی، بۆ سەرجەم پارێزگاکانی تر بگوازرێتەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە، بە سەرپەرشتی  وەزیری ناوخۆ و ئامادەبوونی پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو 

 

 

وەزیری ناوخۆ وتی پێویستە هەمووان وەک یەک تیم لە چوارچێوەی ئەنجومەنی پاراستنی ژینگە کار بکەن و چاوپۆشی لە هیچ کەسێک نەکرێت کە زێدەڕۆیی دەکاتە سەر زەوی و ماڵی دەوڵەت

 

هەروەها پێشنیار کرا کە لەگەڵ کۆمپانیاکان کار بکرێت بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پلاستیک و هاندانی بەکارهێنانی عەلاگەی کاغەز و قوماش

 

 

 وەزیری ناوخۆ دەسەڵاتی تەواوی بە پارێزگارەکان دا کە یاسا و ڕێنماییەکان وەک خۆیان جێبەجێ بکەن و سزای توند بەسەر هەر کەس و لایەنێکدا بسەپێنن کە ژینگە و سروشتی کوردستان دەشێوێنن

202 جار خوێندراوەتەوە