وەزارەتی پەروەردە پێنج نمرە دەبەخشێتە سەرجەم قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی

KNN : Kurdish News Network
06:29 - 03/05/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانێکی فەرمی کە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە، بڕیاریدا بە پێدانی پێنج نمرە بە سەرجەم قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026)

 

بەپێی فەرمانە وەزارییەکە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی 5ی 2026دەرچووە، لەسەر پێشنیازی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان، بڕیاردراوە بە پێدانی پێنج نمرە بە سەرجەم قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە (ئاسایی و دەرەکی)

 

ئامانج لەم بڕیارە ئەوەیە کە قوتابیان سوودمەند بن لەو نمرانە بۆ بەدەستهێنانی مافی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026)، کە ئەمەش دەرفەتێکی زیاتر دەداتە ئەو قوتابیانەی لە لێواری دەرچوون یان بەدەستهێنانی مافی بەشداریکردندان.

189 جار خوێندراوەتەوە