كهمێك پێش ئێستا جارێكی تر خۆپیشاندان له شاری بهسره دهستی پێكردهوه و خۆپیشاندانەكانی شاری بەغداش بەردەوامی هەیە.
پهیامنێری KNN ڕایگهیاند، خۆپیشاندەران دوو ئۆتۆمبیل لەناو بارەگاكانی حیزبی دەعوە سوتاند و بۆ جاری سێیەم ئاگر لە باڵەخانەی پارێزگا بەردرا.
هاوكات سەرچاوەكانی هەواڵ باس لە سوتاندنی بینای كونسوڵگەری ئێران لەبەسرە دەكەن.
پهیامنێری KNN ڕاشیگهیاند، خۆپیشاندەرانی بەغدا مەراسیمی رێزلێنانیان بۆ كوژراوەكانی بەسرە رێكخستووه و پشتیوانی له خۆپیشاندەرانی بەسرە دهكهن.
1529 جار خوێندراوەتەوە