لەگەڵ
نزیکبوونەوەی وادەی کۆتاییهاتنی ئاگربەست، ئێران ڕایدەگەیەنێت کە ئامادەکاریی
تەواوی کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ و چەندین "هەنگاوی
چاوەڕواننەکراوی" ئامادە کردووە بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێ لەگەڵ
ئەمریکا و ئیسرائیل.
ئاژانسی هەواڵی
تەسنیمی ئێرانی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی باڵای وڵاتەکە بڵاویکردەوە، بەهۆی
نزیکبوونەوە لە کاتژمێرەکانی کۆتایی ئاگربەست و بەردەوامیی "داواکارییە
زۆرەکانی ئەمریکا و سەپاندنی گەمارۆی دەریایی" کە بوونەتە هۆی ڕێگریکردن لە
دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، ئێران بە تەواوی ئامادەیە بۆ ئەگەری هەڵگیرسانەوەی
شەڕ و ئامادەکاریی بۆ چەندین پێشهاتی چاوەڕواننەکراو کردووە بۆ قۆناغی داهاتووی
ململانێکان.
بەپێی
زانیارییەکانی ئاژانسەکە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ئێران ئەگەری
دەستپێکردنەوەی شەڕی بە بەهێزی داناوە، هەر لەبەر ئەوەش هەندێک جوڵەی سەربازیی
ئەنجامداوە و لیستێکی نوێی لە ئامانجەکان دیاری کردووە بۆ لێدان.
لە زاری
سەرچاوەکانەوە ئەوەش خراوەتەڕوو، تاران ئامادەیە هەر لە یەکەم چرکەی
دەستپێکردنەوەی شەڕی ئەگەریدا، "دۆزەخێکی دیکە بۆ ئەمریکییەکان و
ئیسرائیلییەکان دروست بکات."
223 جار خوێندراوەتەوە