رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەی گشتی و هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی رەوتەكە، ئاڕاستەی عەممار حەكیم دەكات و تێیدا دەڵێت: لەکاتێکدا، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە ئەرکەکانتاندا بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و دادپەروەری. ئومێدەوارین ئەم قۆناغە نوێیەی کارکردنتان ببێتە هەوێنێک بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل.
لە پەیامەكەدا هاتووە: ناوچەکە و عێراق بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕن، چاومان لە ڕۆڵی کاریگەری ڕەوتی حیکمە و پارتە سیاسیەکانە بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان و پاراستنی سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەر شەڕ و ئاڵۆزییەک.
دەقی پەیامەكە:
سەماحەتی سەید عەممار حەکیم
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی
بەبۆنەی سەرکەوتنی سێیەمین کۆنگرەی گشتی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان، وەک سەرۆکی ڕەوتەکە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین.
لەکاتێکدا، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە ئەرکەکانتاندا بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و دادپەروەری. ئومێدەوارین ئەم قۆناغە نوێیەی کارکردنتان ببێتە هەوێنێک بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل.
ناوچەکە و عێراق بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕن، چاومان لە ڕۆڵی کاریگەری ڕەوتی حیکمە و پارتە سیاسیەکانە بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان و پاراستنی سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەر شەڕ و ئاڵۆزییەک.
دانا ئەحمەد مەجید
رێکخەری گشتی گۆڕان
127 جار خوێندراوەتەوە