بەرپرسانی ئێرانی
کرانەوەی گەرووی هورمزیان راگەیاند، بەڵام سەرباری ئەوەش ئەمریکا بەردەوامە لە
سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئەو وڵاتە.
دوای ئەوەی عەباس
عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە فەرمی کرانەوەی گەرووی هورمزی راگەیاند و واشنتنیش
پێشوازی لەو بڕیارە کرد، بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گەمارۆی
دەریایی سەر تاران تا ئەو کاتەی رێککەوتن دێتە ئاراوە بەردەوام دەبێت.
لەلایەکی
دیکەوە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە چەند کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کەنداوەوە
کەوتوونەرێ و بە گەرووی هورمزدا تێپەریون.
چەند دەزگایەکی
چاودێری کەشتیوانیش هەمان زانیارییان پشتڕاست کردووەتەوە و لە وێنەکانیاندا
دەردەکەوێت کە چەند کەشتییەکان لە باشووری دوورگەی لارکەوە بەرەو دەریای عومان
تێدەپەڕن.
سەرباری ئەو
پێشهاتانە رەزا تەڵایی نیک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند: گەرووی
هورمز لە دۆخی ئاگربەستدا بە شێوەی سنووردار کراوەیە، بەڵام کەشتییە جەنگییەکان و
ئەو کەشتیانەی پەیوەندییان بە هێزەکانی دوژمنەوە هەیە، بۆیان نییە بپەڕنەوە.
ئەوەشی
خستەڕوو: ئەم دۆخەی گەرووی هورمز کاتییە و ئەگەر گوشارەکان لەسەر خوشک و برا
لوبنانیەکانمان بەردەوام بێت، سەرلەنوێ دایدەخەینەوە.
43 جار خوێندراوەتەوە