تورکیا
لەلایەکەوە هەڕەشە لە ئێران دەکات و دژی کوردیش خەمی ئاسایشی ئێرانیەتی
ئەمڕۆ
پێنجشەممە وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند : چالاکییە چەکدارییەکانی گروپە
کوردییەکان هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئێران
لە
ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێن کە جووڵە و چالاکییە چەکدارییەکانی گروپە کوردییەکان نەک
تەنها بۆ وڵاتەکەیان، بەڵکو هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ئێران و سەقامگیری
ناوچەکە.
دەشڵێن کە
ئەنقەرە بە وردی چاودێری جووڵەی گروپە چەکدارە کوردییەکانی ئێران و
گۆڕانکارییە هەرێمییەکان دەکات.
ئاماژەیان
بەوەش کردوە کە هەماهەنگی یان لێکتێگەیشتن لەسەر پرسی ئاسایشی سنوورەکان بۆ هەردوو
وڵات گرنگییەکی ستراتیژی هەیە
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی دوو ڕۆژە تورکیا هەڕەشەی وەڵامدانەوە لە ئێران دەکات و دەڵێت ئێران هێرشی کردۆتە سەرمان ، لە وەڵامیشدا ئێران ڕایگەیاندوە کە هیچ هێرشێک بۆ سەر خاکی تورکیا ئەنجام نادراوە
819 جار خوێندراوەتەوە