ئێران بە تەواوی گەرووی هورمز داخست و ئەمریکا هەڕەشە دەکات
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە بەرپرسانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران تەکیدیان کردووەتەوە کە بە تەواوی گەرووی هورمزیان داخستووە و ڕێگا بە هیچ کەشتییەک نادرێت تێپەڕبێت.
لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بڕیاری داخستنی ئەم ڕێگا بازرگانییە درا لەلایەن ئێرانەوە. ئەمەش هۆکاری سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا، چونکە ٢٠٪ی کۆی نەوتی جیهان و زیاتر لە ٩٠٪ی نەوتی عێراق بە گەرووەکەدا تێپەڕدەبێت.
بەرپرسانی ئەمریکاش هۆشداری دەدەن لە داخستنی گەرووی هورمز، و سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەگەر پێویست بێت، خۆیان پاسەوانی گەشتییە نەوتییەکان دەکەن تا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕبن.
37 جار خوێندراوەتەوە