نرخی نەوتی خاوی برێنت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

KNN : Kurdish News Network
09:37 - 04/03/2026
جیهان
+
-

نرخی نەوتی خاوی برێنت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 83 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

 

لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، نرخی نەوتی خاو بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە. جیاوازی ئەم نرخەش لەگەڵ پێش دەستپێکردنی شەڕ زیاتر لە 10 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک.

لە دوای دەستپێکردنی شەڕ لەلایەن ئێرانەوە، گەرووی هورمز داخرا و ڕێگا بە گەشتییەکان نادریت پێیدا تێپەڕبن، ئەمەش هۆکارە بۆ زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

 

 

سەبارەت بە عێراقیش، بەرپرسان دەڵێن ئەگەر گەرووی هورمز بە داخراوی بمێنێتەوە، ناچارین ڕۆژانە بڕی 3 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمتر بەرهەمبهێنین.

122 جار خوێندراوەتەوە