گروپی سەرایا ئەولیا دەم بەرپرسایەتی هێرشەکانی سەر هەولێری گرتە ئەستۆ.
بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە، پاریزگای هەولێر چەند جارێک بۆردومان کرا بە هێرشی درۆنی خۆکوژ، هێرشەکانیش لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە شکستیان پێهێنرا.
ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە گروپی سەرایا ئەولیا دەم بوون وەک خۆیان ڕایانگەیاندووە. گروپەکە یەکێکە لە پێکهێنەرانی گرووپی "موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق".
لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەم گروپەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ڕێگەی "درۆن"ەوە بنکەی هێزەکانی ئەمریکایان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کردووەتە ئامانج.
هەروەها دەڵێن هێرشەکەیان بۆ تۆڵەسەندنەوە بووە لە بەرامبەر کوژرانی ڕابەری باڵای ئێران و کوژرانی ژمارەیەک گەنجی عێراقی بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە.
515 جار خوێندراوەتەوە