عومرەکارانی وڵاتی ئێران لە ڕێگای عێراقەوە دەگەڕێنەوە

KNN : Kurdish News Network
12:08 - 03/03/2026
جیهان
+
-

عومرەکارانی ئێرانی لە سنوورەکانی عێراقەوە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان

 

باڵیۆزی ئێران لە سعودیە بڵاویکردووەتەوە کە پڕۆسەی گەڕاندنەوەی عومرەکارانی ئێرانی لە ڕێی سنوورە وشکانییەکان و مەرزەکانی عێراق دەستی پێکردووە.

 

لە دوای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، ئاسمانی وڵاتانی ناوچەکە بە تەواوی داخرا و هیچ گەشتێکی ئاسمانی ئەنجام نەدرا. بەم هۆیەوە نزیکەی 9,000 عومرەکاری خەڵکی ئێران نەیان‌توانی بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە لە ڕێگای سنووری وشکانی لە عێراقەوە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان.

25 جار خوێندراوەتەوە