گەشتەئاسمانییەکانی عێراق ڕاگیران و وەزارەتی گواستنەوەش دەڵێت بۆ ماوەیەکی نادیارە.
هەواڵ:KNNC
عێراق ئاسمانی وڵاتەکەی بەهۆی شەڕەوە داخست و وتەبێژی وەزارەتیش دەڵێت کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەئاسمانییەکان دیار نییە.
مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دوای هێرشە ئاسمانییەكەی ئیسرائیل كە تارانی پایتەختی ئێران و شارەكانی دیكەی ئێرانی كردە ئامانج گەشتەکانی سەرجەم فڕؤکەخانەکانی عێراق ڕاوەستان.
ئاماژەی بەوەشدا کە پێش داخستنەکە ئاسمانی عێراق بەتەواوەتی پاککراوەتەوە و هیچ فڕۆکەیەک لە ئاسمان نەماوە و دواتر بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاتەکە دراوە...
21 جار خوێندراوەتەوە