دۆناڵد ترەمپ
دەڵێت ئامانجیان لەناوبردنی هەڕەشەکانی ئێرانە و ئێران ڕەتی کردوەتەوە دەستبەرداری
ئەتۆم بێت.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکی ئەمەریکا لەدوای هێرشەکانی سەر ئێران قسەیکرد و ڕایگەیاند: ئێران ڕەتیکردوەتەوە
دەستبەرداری پرسی ئەتۆم بێت و بە چالاکییەکانیان مەترسی دەخەنە سەر ئەمەریکا و
هاوپەیمانەکانی.
دۆناڵد ترەمپ وتیشی
47 ساڵە ئێران دروشمی مەرگ بۆ ئەمەریکا دەڵێتەوە و هاوکاربوونە لە هێرشکردنە سەر
ئەمەریکا و ئەو هێرشەی کە حەمماس کردییە سەر ئیسرائیل.
دۆناڵد ترەمپ
وتیشی، ڕێگەنادەن چیتر ئێران ببێتە هەڕەشە لە ناوچەکە و دەیانەوێت بە تەواوەتی
مەترسییەکانی ئێران و ئەو گروپانەی سەر بەون کۆتایی بێت.
سەرۆکی
ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە تەواوی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران و بنکەکانی
لەناودەبەن....
27 جار خوێندراوەتەوە