ئەنجومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی ناوی بەرەی نوسڕەی لە لیستی سزاکان دەرهێنا و چیتر سزاکانی ئەنجومەنەکە بەسەر ڕێکخراوەکەدا جێبەجێناکرێت.
هەواڵ:KNNC
لیژنەی سزاکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایش لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە بەرەی نوسڕەی لە لیستی سزاکان دەرهێناوە و چیتر سزاکانیان بەسەر ئەو ڕێکخراوەکدا سەپێندراو نییە.
بڕیاری ئەنجومەنەکە پاڵپشت بە بڕیارەکانی 1267 (1999) و 1989 (2011) و 2253 (2015)ی تایبەت بە ڕێکخراوەکانی داعش و قاعیدە و ئەو کەس و گرووپ و قەوارانەی پەیوەستن پێیانەوە، هەروەها بلۆککردنی سامانی دارایی و قەدەغەکردنی گەشتکردن و قەدەغەکردنی چەک کە لە بڕگەی 1ـی بڕیاری 2734 (2024)ـی ئەنجوومەنی ئاسایشدا هاتووە و بەپێی بەندی حەوتەمی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەندکراوە.
سەرەتا بە ناوی بەرەی نوسڕە و دواتر گۆڕانی ناوەکەی بۆ دەستەی تەحریر شام، ئەو ڕیکخراوەیە کە لە سەردەمی شەڕی ناوخۆی سوردایا سەری هەڵدا و ئەبومحەممەد جۆلانی واتا ئەحمەد شەرعی ئێستا سەرکردایەتی دەکردن و دواتر دەسەڵاتی ڕەها و بەڕێوەبردن و سەرۆکایەتی سوریایان پێدرا...
24 جار خوێندراوەتەوە