دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بڕیارێکی دادگای باڵای وڵاتەکەی کە ڕێگری لە بەکارهێنانی دەسەڵاتە فریاگوزارییەکانی کرد بۆ سەپاندنی باج، بڕیاریدا بەپەلە باجی گومرگی بەسەر کاڵای هاوردەکراوی جیهانیدا لە 10٪ـەوە بۆ 15٪ بەرز بکاتەوە.
ترەمپ بۆ ئەم بڕیارە نوێیە پشتی بە یاسایەکی بازرگانیی ساڵی 1974 بەستووە کە دەسەڵاتی پێدەدات بۆ ماوەی 150 ڕۆژ کۆتوبەند و باجی کاتی بسەپێنێت. ئامانج لەم هەنگاوە خێرایە، ڕێگریکردنە لە لێشاوی هاوردەکردنی کاڵا بۆ ناو ئەمریکا لەلایەن ئەو وڵاتانەی دەیانویست سوود لە ڕێژە کۆنەکە (10٪) وەربگرن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە چارەنووسی 142 ملیار دۆلار لە داهاتی باجی پێشوو بە نادیاری ماوەتەوە و کۆمپانیاکانی ئەمریکا داوای قەرەبوو دەکەن.
177 جار خوێندراوەتەوە