سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، لە پەیامێکی فەرمیدا پیرۆزبایی کۆتایی هاتنی کۆنگرە و هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت لە پێناو خزمەتکردن بە تەبایی و یەکڕیزی نیشتیمانی.
دەقی پەیامەکە
بەڕێز / کاک دانا ئەحمەد مەجید - ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان
بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی جەنابتان وەک ڕێکخەری گشتی، بەناوی خۆم و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەکەمان (بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان) پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هەر لەڕێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە ئەندامانی هەڵبژێردراوی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین، هیوادارین ڕۆڵی جەنابتان بەرچاو بێ لە هێنانە کایەی تەبایی و یەکڕیزی نیشتیمانی.
جارێکی دیکە پیرۆزباییت لێ دەکەین و جەخت لە پەیوەندی نێوانمان دەکەینەوە.
هەر سەرکەوتووبن ........
مام خدر
سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
91 جار خوێندراوەتەوە