مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی ڕێکخەری نوێ و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو بزووتنەوەیە دەکات و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکاتەوە.
دەقی پەیامەکە
بەڕێز/ کاک دانا ئەحمەد مەجیدبەڕێزان / ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی
سڵاو و ڕێز ...
بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان و بەدەستهێنانی متمانەی کۆنفرانس وەک ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی، پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەین و داواکارین کە سەرکەوتووبن لە کۆکردنەوەی تواناکان و ئاراستەکردنیان بەرەو خزمەتی گەل و نیشتمان...بۆ پەیوەندی دوو قۆڵیش خوازیاری پەرەپێدان و بەرەوپێش بردنێن..
هەرشادبن ...
مەکتەبی سیاسی
93 جار خوێندراوەتەوە