لە بەغداد زیاتر لە 10 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەستیش بەسەر ژمارەیەک کەرەستەی پەیوەست بە ماددەی هۆشبەردا گیرا.
هەواڵ:KNNC
لە بەغداد زیاتر لە 10 بازرگانی ماددەی هۆسبەر دەستگیرکران و هەواڵگرییس دەڵێت لەڕیگەی گەڕان و چالاکی لەناکاوەوە کەسەکانیان دەستگیرکردوە.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازیی بڵاویکردەوە، بەپێی ڕێنماییەكانی بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازیی، فەریقی ڕوكن حەسەن جەواد سیلاوی، سەبارەت بە پێویستی ئاڵوگۆڕی زانیاری، هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكانی دیكە لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد و پەیڕەوكردنی زانیاری وردی هەواڵگریی لە دەزگای هەواڵگریی و بەشی ئاساییشی هەمان فەرماندەیی، خاڵی پشكنینی لەناكاو لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەكانەوە لە ناوچە جیاجیاكانی بەغدا دامەزران، لە ئەنجامدا توانیویانە 11 بازرگان و بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان لە ناوچە جیاوازەكانی بەغدا دەستگیربكەن،
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، ئەوانەی دەستگیركراون تۆڕەكانی دابەشكردن پێكدەهێنن كە لە چەند ناوچەیەكی پایتەخت كاردەكەن، هاوکاتی ئەوەش دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆری کەرەستەی پەیوەست بە ماددەی هۆشبەر و سەرجەم دەستگیرکراوەکان و دەستبەسەرداگیراوەکان ڕادەستی لاینی پەیوەندیدار کراون...
100 جار خوێندراوەتەوە