بەشێک لە
حاجییانی پار قەرەبوو دەکرێنەوە و قەرەبووکەش لەبەرامبەر گۆڕینی هۆکاری
گواستنەوەیە.
هەواڵ:KNNC
عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند،
سبەینێ یەکشەممە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی 80
هەزاری قەرەبوو بەسەر ئەو حاجییانەی کە ساڵی رابردوو، بەهۆی گرژییە سیاسییەکانی
ناوچەکەوە بە رێگەی ئاسمانی گەشتی حەجیان بۆ سعودییە ئەنجامدا، بەڵام بە رێگەی
وشکانی لە سعودییەوە گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی قەرەبووەکە حکومەتی
عێراق دابینیکردووە، سبەینێ حاجیان بۆ وەرگرتنی قەرەبووەکە دەتوانن سەردانی نووسینگەی
حەح و عومرەی سلێمانی بکەن، و ئەگەر حاجییەک
لە دەرەوەى شار بوو، دەتوانێت کەسێکى نزیکى راسپێرێت بۆ وەرگرتنەوەى پارەکە، بەمەرجێک
بەڵگەنامە رەسمییەکانی حەجییەکەی پێبێت.
31 جار خوێندراوەتەوە