لە دوو هەفتەی داهاتوودا هەنگاوی نوێ لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا دەگیرێتەبەر

KNN : Kurdish News Network
09:19 - 18/02/2026
جیهان
+
-

ئێران دەڵێت لەسەر هەندیک بنەمای سەرەکی لەگەڵ ئەمەریکا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی باش و واشنتنیش دەڵێت بەم نزکانە هەنگاوی دیکە بۆ پرسەکە دەنرێت.

هەواڵ:KNNC

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی و ئەمەریکا لە میانی خولی دووەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەژJنێڤ لەسەر هەندێک بنەمای سەرەکی گەییشتوونەتە لێکتێگەیشتن.


عەراقچی دوای کۆتاییهاتنی دانوستانەکان بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاند: بیرۆکەی جیاواز خرانەڕوو و بە جددی گفتوگۆیان لەسەر کرا و لە کۆتاییدا توانیمان لەسەر هەندێک بنەمای ڕێنماییکار بگەینە ڕێککەوتنێکی گشتی، لەمەودوا لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپانە بەردەوام دەبین و دەست دەکەین بە داڕشتنی دەقی ڕێککەوتنێکی ئەگەری.

هاوکات بەرپرسێکی ئەمەریکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە، ئێران لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا پێشنیاری ورد دەخاتە ڕوو بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشایانەی کە لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا ماونەتەوە.

ئەو بەرپرسە زیادی کرد: پێشکەوتن هاتۆتە ئاراوە، بەڵام هێشتا وردەکاری زۆر ماوە کە دەبێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

448 جار خوێندراوەتەوە