وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دابەشکردنی موچەی گرێبەست و بەشیک لە هەمیشەییەکانی ڕاگەیاند.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکیدا ڕایگەیاند رۆژی شەممە موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.
ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی:
"مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
ڕۆژی شەممە ( ١٤ ی شوباتی ٢٠٢٦) مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
هاوکات لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی کانوونی دووەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت."
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر ڕاگەیەندرا لە یەکشەممە و دووشەممەدا موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت...
62 جار خوێندراوەتەوە