لە هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ئی پسوڵە ڕاگەیەندرا

KNN : Kurdish News Network
02:49 - 10/02/2026
کوردستان
+
-

پڕۆژەی ئی پسوڵە ڕاگەیەندرا، کە تایبەتە بە پارەدانی ئەلیکترۆنیی پسوڵەکان و سەرۆکی حکومەتیش داشکاندنی 20%ی بۆ ئەو کەسانە ڕاگەیاند کە لەو ڕێگەیەوە پارەکە دەدەن.

هەواڵ:KNNC


بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عەلی ئەلعەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی کوردستان و عێراق، رێوڕەسمی راگەیاندنی پرۆژەی ئی پسوولە E-Psule بەڕێوەچوو.

ئی پسوولە سەکۆیەکی دیجیتاڵی یە، کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانراوە بۆ پارەدانی پسوولەکان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی خراونەتە ڕوو لەم ماڵپەڕەدا پارەدانی پسوولەکان جێبەجێ دەکرێن، کە 24 کاتژمێر و هەموو ڕۆژەکانی هەفتە کارایە و  پارەدانی پسوولەکانیش بە خۆڕاییە و هیچ زیادە یان تێچوی ناخرێتە سەر.

 

هاوکات مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەڕێژەی 20% داشکاندن لە کرێی کارەبای پڕۆژەی ڕوناکی بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە بەشدارییان لە پڕۆژەی ئی پسوڵەدا کردوە....

40 جار خوێندراوەتەوە