مەسعود پزشکیان دەڵێت ئێران پابەندی بەڵێنەکانی
دەبێت بە مەرجی پابەندی لایەنی بەرامبەر و ئامادەی هەر دانوستانێکن لەسەر بنەمای
یەکسانیی و پاراستنی مافەئەتۆمییەکانیان.
هەواڵ:KNNC
مەسعود پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران
ڕایگەیاند: ئێران پابەندی
بەڵێنەکانی دەبێت بە مەرجی پابەندی لایەنی بەرامبەر و بە دڵنیاییشەوە دەستبەرداری
مافەئەتۆمییەکانیان نابن و لەچوارچێوەی پەیمانی قەدەغەی چەکی ئەتۆمییدا یۆرانیۆم
دەپیتێنن و مافەئەتۆمییەکانیان دەپارێزن.
مەسعود پزشکیان وتیشی، ئێران ئامادەی هەر
دانوستانێکە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەسەر بنەمای یەکسانی و پاراستنی
بەرژوەندیی هەموو لایەک، ئاماژەی بەوەشکرد کە دانوستانەکانی ئەم دواییەی نێوان
ئەمەریکا و ئێران هەنگاوێکی باشبووە بە ئاڕاستەی کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەیشتن
بە ڕێککەوتن...
33 جار خوێندراوەتەوە