ناکۆکی نێو ماڵی شیعەو
چوارچێوەی هەماهەنگی خەریکە پەل بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکێشێت و بابەتەکە بە پێسنیار دەخرێتە بەردەمی لایەنەکانی نێو هاوپەیمانییەتییەکە.
هەواڵ:KNNC
بەپێی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن سودانی
پێشنیارێکی ئامادە کردوە ئاڕاستەی چوارچێوەی
هەماهەنگی دەکات کە خۆی لە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن و دووبارە دانەنەوەی خۆیدا
دەبینێتەوە.
کاندید کردنی مالیکی یان
کۆدنەگی نیشتیامانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی یان بەجێگرەوەیەکیتر کە خودی سودانی خۆیەتی
یان درێژکردنەوەی تەمەنی حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی بۆ ماوەی شەش مانگ ودوبارەکردنەوەی
هەڵبژاردن.
ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی
رانردوو لەکۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بریاربوو یەکشەمە
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕیوە بچێت کارنامەی دانیشتن بڵاو کرایەوە بۆ رۆژی دووشەمە
بەبێ ئەوەی بڕگەی هەڵبژاردنی پۆستت سەرۆککۆماری عیراقی تێدا بێت بەمەش دیارە دوای
ناکۆکی قوڵی نێوان پارتی و یەکێتی ناکۆکی نێوماڵی شیعە و چوار چێوەی هەماهەنگی کەوتۆتە
لێکترازان...
سلێمانی/ بڕیار نامیق
216 جار خوێندراوەتەوە