لیندسی گراهام: بەشداریی و ئامادەیی تورکیا لە سوریا جێگەی پرسیار و گومانە

KNN : Kurdish News Network
09:21 - 19/01/2026
کوردستان
+
-

لیندسی گراهام دەڵێت بەشداریی تورکیا لە هێرشکردنە سەر کورد و ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق جێگەی پرسیار و گومانە و دەڵێت گومانەکانی زۆر زیاترن لە تێگەیشتنەکانی.

 

هەواڵ:KNNC

 

لیندسی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمەریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێشهاتە نوێیەکانی سوریا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا هەرچەندە تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی بەدەستنەگەیشتوە، بەڵام ئەو بەگومانە و پرسیاری زۆری لەبارەی ڕێککەوتنەکە هەیە.

 

لیندسی گراهام وتویەتی ڕێککەوتنێکی لەو جۆرە گومان دروستدەکات کە ئایا تەنها تورکیا بەشداربووە لە بابەتەکەدا یاخود وڵاتانی دیکەی ناوچەییش ئامادەییان هەبووە؟

 

سیناتۆرەکە پرسیارێکی دیکەی کوردە و دەڵێت ئایا تورکیا و هێزەکانی هیچ بەشدارییەکیان لەم شەڕانەدا کردوە کە کرانە سەر خاکی کوردان؟

 

یەکێکی دیکە لە پرسیارەکانی گراهام ئەوەیە کە ئایا ئەم ڕێککەوتنە تا چەند دەتوانێت سنور بۆ تورکیا و سەربازانی دابنێت لە سوریا و ناوچەکە داهاتوویان چۆن دەبێت؟

 

لەبارەی ئیسرائیلەوە سیناتۆرەکە وتویەتی،  ئایا پێش دانوستان لەسەر ئەم رێککەوتنە هیچ پەیوەندییەک یان هەماهەنگییەک لەگەڵ ئیسرائیل هەبووە و بەشداریی چی بووە، ئەگەر هەبووبێت؟

 

وتوشیەتی"هاوبەشیمان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کە سەرکردایەتی هەوڵەکانی شکستپێهێنانی داعش و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی کردووە، هەمیشە بەرژەوەندییەکی گرنگی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بووە لە سوریا."

لە کۆتاییدا ڕایگەیاندوە، ئەمەریکا ساڵانێکی زۆر شانبەشانی هەسەدە كە زۆرینە کوردن، کاریان کردوە بۆ لەناوبردنی داعش، هەربۆیە پرسیاری زیاترە لە تێگەیشتن و وەڵام لەبارە ئەو ڕێککەوتنەی بۆ ئاگربەست بڵاوکراوەتەوە...

548 جار خوێندراوەتەوە