ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی سەردانی دیمەشق دەکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە.
هەواڵ:KNNC
دوای ڕاگرتنی شەڕ لە ڕۆژئاوای فوڕات و ڕەققە و دێرەزوور، بڕیارە ئەمڕۆ
مەزڵوم عەبدی سەردانی دیمەشق بکات.
سەردانیکردنەکەی ئەمڕۆی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای
دیموکرات-هەسەدە بۆ دیمەشق دوای ئەوە دێت کە دوێنی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا
لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی ڕاگوزەری سوریا ئاگربەستیان تاوتوێکرد و شەڕ ڕاگیرا، ئەمڕۆش
بۆ باسکردن لە ڕێککەوتنی کورد و دیمەشق دەچێتە پایتەختی سوریا.
دوێنێ مەزڵوم کۆبانێ ڕایگەیاند ئەوەی وەک ڕێککەوتن ناودەبرێت بۆ ڕاگرتنی
شەڕی گەورەبووە لە سوریا و تا ئێستا زۆر بابەت هەن کە پێویستیان بە گفتوگۆی زیاترە
و دانوستانەکان بەردەوامییان دەبێت...
42 جار خوێندراوەتەوە