وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیمارات كۆتایی هاتنی ئه‌ركی هێزی بنه‌بڕكردنی تیرۆری وڵاته‌كه‌ی له‌یه‌مه‌ن راگه‌یاند
هەواڵ:KNNC
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ناوبراو ئه‌و هێزانانهی وڵاته‌كه‌یان كه‌له‌ساڵی 2015ه‌وه شان به‌شانی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تی و عه‌ره‌بییه‌كان پشتیوانی‌یان لهشهرعییهت كردوه له یه‌مه‌ن كۆتایی بهئهركهكانیان هاتوه‌و خۆویستانهش له‌و وڵاته كشاونه‌ته‌وه.
هێزەکانی ئیمارات لە حەوت ناوچەی یەمەن وچەند بنکەیەکی سەربازی جێگیرکرابون، دیارترینیان لە پارێزگای عەدەن، هەروەها لە مۆچا، موکەڵا، شەبوە، حودەیدە و سۆقۆترا بونیان هه‌بوو.
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیمارات دوای گرژی نێوان ئیمارات و سعودیه هات به‌تایبه‌تش پاش ئه‌وه‌ی سەرلەبەیانیی ئه‌مرۆ هاوپەیمانیی عەرەبی رایگەیاند، هێرشێکی ئاسمانی کردووەتە سەر کاروانێکی چەک لە بەندەری موکەلا "کە لەلایەن ئیماراتەوە رەوانەی هێزە جوداخوازەکانی باشووری یەمەن کرابوو.
سعودیە لە راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا هەنگاوەکانی ئیماراتی بە "زۆر مەترسیدار"وه‌سفكردوه‌و ده‌ڵێت ؛ پێشڕەویی هێزە جوداخوازەکان بە پشتیوانیی ئیمارات بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاته‌كه‌یان هەڕەشەیە و هێڵی سوورە.
395 جار خوێندراوەتەوە