حکومەتی سوریا؛ نامانەوێت کێشەکانمان لەگەڵ هەسەدە بە هێز چارەسەر بکەین

KNN : Kurdish News Network
09:15 - 01/01/2026
کوردستان
+
-

سوریا دەڵێت نایەوێت کێشەکانی لەگەڵ هەسەدە بە هێز چارەسەر بکات و جارێ دانوستان دەکەن.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

بەرپرسێک لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند: حکومەتی دیمەشق نایەوێت کێشەکانی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە بە هێز چارەسەر بكات و جارێ هەوڵی دانوستان دەدەن.

جەختیشی کردەوە: دەوڵەت گەرەنتی دەدات لە ئاساییشی خەڵک و وڵاتەکە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکات بە ئاژاوەگێڕی دەکەن.

 

 ئاماژەی بەوەشکردووە: بەشێک لە هاووڵاتییانی ژێر  دەسەڵاتی هەسەدە پشتگیری لە حکومەتی دیمەشق دەکەن و نایانەوێت بۆشایی هەبێت.

 

سەرچاوەكەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا هەسەدە بە مەترسیی بۆسەر خۆیان ناوبرد و وتی، هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان دركیان بە مەترسی هەڵسوكەوتەكانی هەسەدە كردوە و گرەوكردنیان لەسەر توندوتیژی هیچ ئەنجامێكی نابێت، لەگەڵ ئەوەشدا قسەکانی هەسەدە لەبارەی هاووڵاتییبوون لە سوریادا کلیلی چارەسەری کێشەکانە...

220 جار خوێندراوەتەوە