ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا
ئاماده‌یی خۆی بۆ دیده‌نی ڤڵادیمیر پۆتین سه‌رۆكی روسیا راگه‌یاند.
هەواڵ:KNNC
ئه‌مرۆ سێشەممە زێلێنسکی لە گفتوگۆیەکی واتسئەپدا لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندن
ڕایگەیاند، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پرسی ئەگەری ئامادەبوونی هێزەکانی
ئەمریکای لە ئۆکرانیا لە چوارچێوەی گەرەنتییە ئەمنییەکان تاوتوێكردوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکرانیا پابەندە
بە بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان سەبارەت بە چۆنیەتی کۆتاییهێنان بە جه‌نگ و ئامادەشە
بە هەر شێوه‌یه‌ك بێت لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە.
ئه‌و ئاماده‌یی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ بینین و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی روسیا له‌كاتێكدایه كه ئۆكرانیا به‌درۆن و هێرشی كردوه‌ته سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبونی پۆتین و ئه‌وه‌ش مۆسكۆی توڕه‌كردوه‌و باس له‌سزادانی قورسی كیێڤ ده‌كات.
659 جار خوێندراوەتەوە