سەرما و کڕێوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

KNN : Kurdish News Network
11:21 - 01/01/2026
کوردستان
+
-

شەپۆلێکی بەفروباران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و ئەم مانگەش دابارین سەرو ئاستیی ئاسایی دەبێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت , لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان و لە ناوچە سنورییەکان - مێرگەسوور- ئامێدی- سنووری ئیدارەی سۆران- بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر، پێشبینی بەهێزی بارینی بەفر دەکرێت، هەروەها پێشبینی بارینی بەفر و کڕێوە دەکرێت لە ناوەندی دهۆک و زاخۆ.

 

لای خۆشییەوە کەشناس پشتیوان پێنجوێنی بە کەی ئێن ئینی ڕاگەیاند: دوای ئەم شەپۆلەی ئێستا لە 8 بۆ 11ی مانگ شەپۆلی نوێی باران بارین و بەفر بارین و سەرمای بەهێز ڕوودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، دووبارە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و ناحیەی حاجی ئۆمەران و ناو قەزای پێنجوێن و گوندەکانی دەوروبەری بەفر دەبارێت.

 

کەشناسەکە وتیشی، لە شەپلی داهاتوودا ئەگەری بەفر بارین هەیە لە سەنتەری شاری سلێمانی، بە گشتی لە هەرێمی کوردستان ئەم مانگی یەکە دۆخی دابارین ئاستی ئاسایی دەبێت، لە هەندێک ناوچە کەمێک سەرو ئاستی ئاسایی دەبێت، بارانی باش دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینی زۆر باشمان دەبێت...

1914 جار خوێندراوەتەوە