بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێ لەسەرجەم هاوڵاتیان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی نوێدا، هەرێمی کوردستان، پێویستی بە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ و چاکسازی ڕیشەیی و حوکمڕانییەکی دروستە، کە تیایدا سەروەری یاسا و دادی کۆمەڵایەتی بەرقەرار بێت، هاوکات هەموان بەیەکەوە هەوڵ بدەین ئەم ساڵە بکەینە وێستگەی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە کۆدەنگی نیشتمانی و کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
هەواڵ:KNNC
ساڵی نوێتان پیرۆز بێت
بە هەست و سۆزێکی نیشتمانییەوە، پیرۆزبایی ساڵی نوێی زایینی 2026، ئاڕاستەی هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان بە تایبەتی دەکەین.
لە ساڵی نوێدا، هەرێمی کوردستان، پێویستی بە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە، پێویستی بە چاکسازی ڕیشەیی و حوکمڕانییەکی دروستە، کە تیایدا سەروەری یاسا و دادی کۆمەڵایەتی بەرقەرار بێت، هاوکات هەموان بەیەکەوە هەوڵ بدەین ئەم ساڵە بکەینە وێستگەی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە کۆدەنگی نیشتمانی و کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، هەمو ئەم هەنگاوانەش بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ هاوڵاتیان.
ئومێدەوارین ساڵی نوێ؛ ساڵی کۆتاییهاتنی قەیرانە سیاسی و ئابوورییەکان، ساڵی گەڕانەوەی متمانە بۆ دامەزراوە دەستوورییەکان، و ساڵی دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان. با هەموومان پێکەوە، بە ڕۆحێکی نوێ و ئومێدێکی گەشەوە، کار بۆ داهاتوویەکی باشتر بکەین، کە تیایدا سیاسەت لەپێناو چاکەی گشتی و وەڵامدانەوەی ئەرێنی داخوازییەکانی هاونیشتمانیان بێت.
دوبارە، ساڵی نوێتان پیرۆز و پڕ بێت لە خێر و خۆشی.
بزوتنەوەی گۆڕان
٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥
46 جار خوێندراوەتەوە