ساڵح موسلیم دەڵێت مەزڵوم عەبدی لەبەر چەند هۆکارێکی سادە نەچووە دیمەشق و دەچێت بۆ واژۆکردنی ئەو ڕێککەوتنەی کە ئەمەریکا چاودێریی دەکات و تورکیا بە هیچ شێوەیەک بەشێک نییە لێی.
هەواڵ:KNNC
ساڵح موسلیم ئەندامی ئەنجومەنی
هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات-پەیەدە لە لێدوانیدا لەبارەی هۆکاری دواخستنی
سەردانی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە بۆ دیمەشق
ڕایگەیاند: ڕەوشی کەشوهەوا و چەند هۆکارێکی دیکەی سادە لەپشت دواخستنی سەردانەکەی مەزڵوم
عەبدی بوون بۆ دیمەشق، بەڵام بەدڵنیاییەوە دەچێت و ڕێککەوتن دەکرێت.
ساڵح موسلیم وتیشی هەر ڕێککەوتنێک کە کورد و دیمەشق ئەنجامی دەدەن، بە چاودێریی ڕاستەوخۆی ئەمەریکایە و بە
هیچ شێوەیەک تورکیا بەشێک نییە لە بابەتەکە هەربۆیە هەوڵی بەشەیاتنکردنی هەسەدە
دەدات.
ساڵح موسلیم لەبارەی تورکیاوە وتیشی:
هەڕەشەکانی تورکیا بۆ ڕۆژئاوا نوێ نین و نەک هەر ئەوە، بەڵکو ئەوان لەسەرەتاوە نەیانویستوە سوریا سەقامگیربێت تەنها بەو شێوەیە نەبێت کە خواستی خۆیانە، توركەكان دژی ڕێككەوتنی (10)ی ئازارن لەبەرئەوەی
ئەوان بەشدارنەبوون و بەشێک نەبوون لێی و بەسەرپەرشتی ئەمریكا كراوە، بۆیە لەسەرەتاوە
لەگەڵى نەبوون و ئێستاش بە جۆرەها ڕێگە بەربەستی بۆ دروست دەكەن فشار دەخەنە سەر
حکومەتی سوریا....
117 جار خوێندراوەتەوە