مارک ساڤایا
پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت ئەمساڵ کۆتایی بە گروپەچەکدارەکانی عێراق دێت و بەڵێنی
عێراقێکی بەهێز دەدات و دەڵێت ئێمە لە ئێستاوە دەستپێدەکەین.
هەواڵ:KNNC
مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد
ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ساڵی نوێ بڵاوکردەوە و و لەگەڵ
پیرۆزباییکردن، هۆشداریی دایە عێراق و لایەنە جیاوازەکان، جەختیکردەوە لە
هێنانەکایەی قۆناغێکی نوێی سەقامگیریی و کۆتاییهێنان بە گەندەڵی پرسی چەک و
چەکداریی لە عێراق.
مارکا ساڤایا وتوشییەتی، لە ساڵی 2026
دا کۆتایی بە پرسی گروپەچەکدارەکانی عێراق دێت و دەبێت ئەو پرسە چارەسەر بکرێت،
لەگەڵیدا پۆرسی چەکی بێمۆڵەت لە عێراق ڕێکبخرێت و چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت.
هاوکات
نێردەکەی ترمەپ باسی لە دەستوەردانە دەرەکییەکانی نێو عێراق کردوە و ئاماژەی
بەوەداوە، دەبێت عێراق لەمساڵدا بگاتە سەربەخۆیی تەواو و کۆتایی بە تەواوی
دەستوەردانە دەرەکییەکان بێت.
ساڤایا جەختی لە بەهێزکردنی عێراق
داوە و وەک جۆرێک لە بەڵێندان لە کۆتایی پەیامەکەیدا وتویەتی ئەمساڵ جیاوازە و بە "ئێمە ئێستا
دەست پێ دەکەین" کۆتایی بە پەیامەکەی هێناوە...
116 جار خوێندراوەتەوە