وەزیری بەرگریی تورکیا ئاشتی بەبێتیرۆر ناودەبات و دەڵێت پەکەکە
و لقەکانیان کۆنترۆڵکردوە و ڕێگەش بە خۆسەپاندنی هەسەدە نادەن.
هەواڵ:KNNC
یەشار گوللەر وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند: 2025 ساڵی
وەچەرخانبووە بۆ تورکیا و ئەنجامی پرسی دژەتیرۆر و تورکیای بێتیرۆر و خەباتی چەند ساڵەیان چنیوەتەوە،
هەرچەندە باجی قورسیان داوە بەڵام دەستکەوتی باشیان هەبووە، کار و چالاکیی
گروپەنەیارەکانیان بەرتەسککردوەتەوە و لەڕووی لۆجستی و پەناگە و سەرچاوەمرۆییەکانەوە
لاوازکراون.
وتیشی، تورکیا ڕێگە نادات پەکەکە و لقەکانی، یەپەگە و هەسەدە
درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن خۆیان بسەپێنن لە ناوچەکەدا.
وەزیری بەرگری توركیا لەبەشێكی تری قسەكاندا وتی: دەبێت ڕێكخراوی هەسەدە بەڵێنەكانی لەبارەی پابەندبوون بە ڕێککەوتننامەی 10ی ئازار بەپەلە
و تەواوی جێبەجێبكات، "هەڵوێستی وڵاتەکەمان لەم بارەیەوە ڕوون و بێ تەمومژە،
دووپاتی دەکەمەوە کە ڕێگە نادەین هیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی بەتایبەتی "پەکەکە/یەپەگە/هەسەدە،
بەردەوام بێت لە چالاکییەکانی لە ناوچەکەدا یان ئەمری واقیع بسەپێنێت".
لەبارەی پڕۆسەی ڕێککەوتنەکەش وتی بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە
پەیوەندیدارەکانی تورکیا و بە گفتوگۆی نزیک لەگەڵ دەسەڵاتی سوریا بەڕێوەدەچێت، کە
بە ژیرانە بەڕێوەدەبرێن و ئامانجی کۆتایشیان نەهێشتنی "تیرۆر"ە...
38 جار خوێندراوەتەوە