عێراق دەست بە
دابەشکردنی موچەی ساڵی 2026 دەکات و موچەخۆرانی هەرێمیش هێشتا 10 مانگی 2025یان
تێنەپەڕاندوە.
هەواڵ:KNNC
لە کۆتا ڕۆژی ساڵی
2025داین بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینیی عێراق ڕایگەیاند: تەواوی ڕێکارەکانی
دابەشکردنی موچەی مانگی کانونی دووهەم-1ی ساڵی 2026 کۆتایی هاتووە و لەگەڵ
دەستپێکردنەوەی دەوام و کۆتایی سەریساڵ دەست بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینیان
دەکرێت.
هەموو سەرەتای مانگێک عێراق موچەی خانەنشینان بەر لە هەمووان دابەشدەکات و لە کۆتاییەکانی مانگیشدا موچەی موچەخۆرانی دیکە دابەشدەکات.
هاوکاتی ئەوە ئەمڕۆ دابەشکردنی
موچەی مانگی تشرینی یەکەم-10 واتا دوو مانگ پێش ئێستای موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
بەردەوامە و چارەنووسی دووکۆتاموچەش نادیارە و نازانرێت کە ئایا دابەشدەکرێت یاخود
پاشەکەوت دەکرێت...
426 جار خوێندراوەتەوە