دۆلار لە بەرزییدا ناجێگیرە

KNN : Kurdish News Network
12:00 - 31/12/2025
کوردستان
+
-

نرخی دۆلار ناجێگیرە و لە هەندێک شوێن هەر 100 دۆلارێک بە نزیکی 145 هەزار دینارە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

ناجێگریی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامە و لەنێوان 143 هەزار دینار و بۆ 144 هەزار و 500 دینارە.

 

جێگەی ئاماژەبۆکردنە کە نرخەکان لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەک و تەنانەت ئاڵوگۆڕگەیەک بۆ ئاڵوگۆڕگەیەک جیاوازە.

 

لە هەرێمی کوردستان بە گشتیی 100 دۆلارە بەرامبەرە بە 143 هەزار و 100 دینار بۆ 143 هەزار و 250 دینار و هەندێک لە ئاڵوگۆڕگەکانیش نرخەکان بەپێی خواست دەگۆڕێت و بەرزترە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نرخەکەی بەردوارد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە چونکە سەرەتای دوێنێ 144 هەزار 50 دینار بوو، واتا 500 دینار بەرزبووەتەوە.

 

لە شارەکانی عێراقیش نرخەکان بەرزترن و لە بەغداد و شارەکانی دیکە هەر 100 دۆلارێک بەرامبەرە بە 144 هەزار و 500 دینار و لە هەندێک ئاڵوگۆڕگەش هاوشێوەی هەریم بەهۆی زۆری خواستەوە نرخەکەی بەرزترە.

 

لە کەمتر لە 10 ڕۆژدا هەر 100 دۆلارێک نزیک بە 3 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی و لە نزیکەی 142 هەزار دینارەوە گەیشتوەتە نزیکەی 145 هەزار دینار،

بەرزیی و ناجێگیریی نرخی دۆلار لە کاتێکدایە کە هیچ هۆکارێک بۆ بەرزبوونەوەی نییە و نرخی فەرمی دراوە ئەمەریکییەکە وەک خۆیەتی، بەڵام شارەزایانی بوارەکە دەڵێن کە هۆکاری بەرزبوونەوە خێراکەی نەخستنەبازاڕی دۆلار و داخستنی بۆرسەیە بەهۆی سەریساڵ کە وایکردوە خواست لەسەری زیادبکات....

233 جار خوێندراوەتەوە