ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكراسی (په‌یه‌ده) ده‌ڵێت؛ تێكه‌ڵ بونی هه‌سه‌ده به‌سوپای سوریا پێویستی به‌كاته.
هەواڵ:KNNC
له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ روسیا توده‌ی ، ساڵح موسلیم جه‌ختیكرده‌وه، كه هیچ فشارێك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه نه‌خراوه‌ته سه‌ر هه‌سه‌ده بۆ ئه‌وه‌ی دیداری نێوان مه‌زڵوم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌رێوه‌بچێت یاخود ئه‌نجام نه‌درێت .
وتیشی رێككه‌وتننامه‌ی 10ی ئادار كه لایه‌نی ئه‌مریكی رۆڵی چاودێری بینیوه ره‌نگه له‌لایه‌ن كورده‌وه جارێ دوابخرێت بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی زیاتر بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌تێكه‌ڵكردنی هه‌سه‌ده به‌سوپای سوریا ، ساڵح موسلیم رایگه‌یاند: هه‌ركاتێك زه‌مینه له‌بار بوو ، هه‌روه‌ها كۆتاییش به‌و هه‌لومه‌رجه هات كه بوه‌ته هۆی دامه‌زراندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل ئه‌وا تێكه‌ڵ بون دێته ئاراوه به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و تێكه‌ڵ بوونه كاتی ماوه‌و هێشتا زوه ئه‌وه رووبدات.
له‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب و سریانه‌كان له‌باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا. ساڵح موسلیم رایگه‌یاند: ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه پێویسته بۆ به‌ره‌نگاریبونه‌وه‌ی داعش چونكه بیری داعش ماوه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كراس و بۆینباخ و پۆشاكی فه‌رمی پۆشیوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی سه‌ر هاوپه‌یمانان له‌ته‌دمرو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مزگه‌وتی ئیمام عه‌لی له‌حومس و رووداوی حوزه‌یرانی رابردوی نێو كڵێسای قه‌دیس ئلیاس له‌دیمه‌شق هه‌رهه‌مویان گروپێكی توندره‌و لێی به‌رپرسیارن كه سه‌ر به‌ده‌سته‌ی ته‌حریری شام بوون.
ناوبراو داواشی له‌شه‌رع كرد كه پێویست ده‌كات ریزه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌جیهادی و ئه‌ندامانی سه‌ر به‌داعش پاكبكاته‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ره‌تیكرده‌وه كه هه‌سه‌ده هیچ ئه‌فسه‌رێكی سه‌ر به‌سوپای پێشووی سوریای له‌خۆگرتبێت.
86 جار خوێندراوەتەوە