شەپۆلێکی دیکەی
بەفروباران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لەمشەوەوە پلەکانی گەرما لە زۆربەی
ناوچەکان تا نزیکی 15 پلە ژێر سفر دەچن.
هەواڵ:KNNC
کەشناسی هەرێمی
کوردستان پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و
پەڵەهەوردەبێت و کەشەکە سارد دەبێت و لە شەودا شەختە دروست دەبێت لە ناوچەشاخاویی
و ناوەندی ساردەکان.
بەیانیش شەپۆلێکی
دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەمان ئەو ناوچانە دەکات کە دوێنێ بەفری لێباری و بڕی بەفری پێشبینیکراویش لە نێوان (5-10) سم
دەبێت.
لای خۆشییەوە کەشناس
پشتیوان پێنجوینی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: ئەمشەو سەرمای بەهێز ڕوو لە هەرێمی
کوردستان دەکات و لە زۆربەی ناوچەکان پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر دادەزبەن و دەگەنە
پلەی بەستن
ئاماژەی
بەوەشدا، پلە پێشبینیکراوەکانی بەرزترین پلەکانی گەرما(پێنجوێن 12 بۆ 15 پلە
ژێرسفر، حاجی ئۆمەران 10 بۆ 12 پلە ژێرسفر، سلێمانی 4 بۆ 6 پلە ژێرسفر، هەولێر 1
پلە ژێرسفر، دهۆک 2 پلە ژێرسفر، هەڵەبجەی 4 پلە ژێرسفر، کەرکوک 1 پلە، کەلار 0 پلە،
عەربەت 5 پلە ژێر سفر) دەبێت...
1047 جار خوێندراوەتەوە